وەشانی ٢ — ٢٢/٠٨/٢٠٢٦
محەمەد هەورامی، info@boto.cash.
ئەوەی خۆت دەینووسیت لە کاتی تۆماربووندا: ژمارەی تەلەفۆن · ناو · بەرواری لەدایکبوون · زمانی ئەپەکە.
ئەوەی لە کاتی بەکارهێناندا دروست دەبێت: کڕینەکانت (بڕ، کات، کام بزنس) · خاڵەکانت و جوڵەیان · کۆبۆنە وەرگیراوەکان · داواکارییەکانی ناردنی خاڵ.
ئەوەی ئامێرەکەت دەیدات: کۆدی ئاگادارکردنەوە (بۆ ناردنی پەیام بۆت) · جۆری سیستەمی ئامێرەکە.
شوێن: تەنها کاتێک ڕێگەت پێداوە — بۆ دوگمەی «من لە کوێم» لەسەر نەخشەکە و بۆ پیشاندانی ئەو دوکانانەی نزیکن. شوێنە وردەکەت لەسەر ئامێرەکەت دەمێنێتەوە و بۆ ئێمە نانێردرێت.
تەنها یەک حاڵەت هەیە: ئەگەر هیچ هاوبەشێکمان لە ناوچەکەی تۆ نەبێت، ڕۆژی جارێک ناوچەیەکی گشتی (خانەیەکی نزیکەی ١١ کیلۆمەتری) بۆمان دەنێردرێت — بێ ناو، بێ ژمارە و بێ ئەوەی بە هەژمارەکەتەوە ببەسترێتەوە. تەنها بۆ ئەوەی بزانین دواتر دەبێت بۆ کام شار بچین.
هەڵەکان: ئەگەر ئەپەکە هەڵەیەکی تێدا ڕوویدا، ڕاپۆرتێکی تەکنیکی دەنێردرێت بۆمان بۆ چاککردنی. ناو و ژمارەی تەلەفۆنی تێدا نییە.
ئەمە گرنگە: بزنسەکە کاتێک داواکارییەکەت دەبینێت، تەنها بڕەکە و کاتەکە دەبینێت — ناوت نا، ژمارەکەت نا. هەروەها لە ئامارەکانیدا تەنها ژمارە گشتییەکان دەبینێت، نەک کڕیارە تاکەکان.
کاتێک کۆبۆنێک بەکاردێنیت، کارمەندی بزنسەکە کۆدەکە و ناونیشانی کۆبۆنەکە دەبینێت.
ئێمە زانیاریت نافرۆشین. بەڵام بۆ کارکردنی خزمەتگوزارییەکە ئەم شەریکانە بەکاردێنین:
هەریەکەیان تەنها ئەو زانیارییەی پێدەدرێت کە بۆ کارەکەی پێویستە، و ئێمە تەنها ئەو شەریکانە بەکاردەهێنین کە هەمان ئاستی پاراستنی زانیاری دەدەن کە لەم دەقەدا بەڵێنمان پێداوە.
بۆتۆ بۆ ژێر ١٦ ساڵ نییە. ئەگەر زانیمان هەژمارێک هی منداڵێکی ژێر ئەم تەمەنەیە، دەیسڕینەوە.
پەیوەندییەکان بە HTTPS شفرە دەکرێن. هەژمارەکەت بە کۆدی یەکجارەیی دەکرێتەوە، نەک بە وشەی نهێنی. زانیاری هەستیار (وەک کۆدی QRی بزنسەکان) لە خشتەی جیاوازدان کە بەکارهێنەرانی ئاسایی دەستیان پێی ناگات.
ئەگەر ئەم دەقە بگۆڕین، لە ئەپەکەدا پیشانت دەدەین.
info@boto.cash · +964 774 571 3634
الإصدار ٢ — ٢٢/٠٨/٢٠٢٦
محمد هورامي، info@boto.cash.
ما تكتبه أنت عند التسجيل: رقم الهاتف · الاسم · تاريخ الميلاد · لغة التطبيق.
ما ينشأ أثناء الاستخدام: مشترياتك (المبلغ، الوقت، أي متجر) · نقاطك وحركتها · القسائم التي حصلت عليها · طلبات إرسال النقاط.
ما يعطيه جهازك: رمز الإشعارات (لإرسال التنبيهات إليك) · نوع نظام تشغيل الجهاز.
الموقع: فقط بعد إذنك — لزر «أين أنا» على الخريطة ولعرض المتاجر القريبة منك. موقعك الدقيق يبقى على جهازك ولا يُرسل إلينا.
هناك حالة واحدة فقط: إن لم يكن لدينا أي شريك في منطقتك، تُرسَل إلينا مرة واحدة في اليوم منطقة عامة (مربّع بحدود ١١ كم) — بلا اسم وبلا رقم وبلا ارتباط بحسابك. لنعرف إلى أي مدينة ننتقل لاحقاً.
الأخطاء: إذا حدث خطأ في التطبيق يُرسل إلينا تقرير تقني لإصلاحه. لا يحتوي على الاسم ولا على رقم الهاتف.
هذه نقطة مهمة: عندما يرى المتجر طلبك فإنه يرى المبلغ والوقت فقط — لا اسمك ولا رقمك. وفي إحصاءاته يرى أرقاماً إجمالية فقط، لا زبائن أفراداً.
وعند استخدامك قسيمة، يرى موظف المتجر رمز القسيمة وعنوانها.
نحن لا نبيع بياناتك. لكننا نستعين بهؤلاء الشركاء لتشغيل الخدمة:
لا يُمنح أيٌّ منهم إلا البيانات اللازمة لأداء مهمته، ولا نستعين إلا بشركاء يوفّرون المستوى نفسه من حماية البيانات الذي نلتزم به في هذه الوثيقة.
بوتو ليس لمن هم دون ١٦ سنة. وإذا علمنا أن حساباً يعود لطفل دون هذه السن حذفناه.
الاتصالات مشفّرة عبر HTTPS. ويُفتح حسابك برمز لمرة واحدة لا بكلمة مرور. والبيانات الحساسة (مثل رموز QR الخاصة بالمتاجر) في جداول منفصلة لا يصل إليها المستخدمون العاديون.
إذا عدّلنا هذا النص عرضناه عليك في التطبيق.
info@boto.cash · +964 774 571 3634
← boto.cash